کونسڵی فەڕەنسا لە هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد

13/05/2020

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، 13ی 5ی 2020 ئۆلیڤییە دوکۆتینی کونسڵی فەڕەنسا و وەفدێکی کونسوڵخانە سه‌ردانی مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنەوه‌ی گۆڕانیان کرد و له‌لایه‌ن جه‌لال جه‌وهه‌ر، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنه‌کان له‌ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ژوری په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌کانەوە پێشوازیان لێکرا.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ کرا ده‌رباره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و پێگه‌ی کورد لە حکومەتەکەدا و قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە گرنگی ئەنجامدانی چاکسازی دارایی و یاسایی و سەربازی و پەیوەندی نێوان حزبە سیاسیەکانی هەرێم کرا.

سلێمانی..بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر