ئەمساڵ یادی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەشێوەیەکى فەرمى ناکرێتەوە

16/05/2020

هاووڵاتیانی بەڕێزی کوردستان!
خۆشەویستانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا!

لەبەر بەردەوامیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێم، بە پێویستمان زانی هەموان ئاگادار بکەینەوە کە، ئەمساڵ بەشێوەی رەسمی، یادی سێیەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ناکەینەوە، بە مەبەستی رێزگرتن لە رێنماییە تەندروستییەکانی دەزگا پێوەندیدارەکانی هەرێم.
رۆحی رەوانشاد ئارام و دەرونی هەموان ئاسودە بێ...

لەگەڵ ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی
لیژنەی پاراستنی ئارشیفی نەوشیروان مستەفا
سلێمانی، ۱٦ی مایسی ۲۰۲۰


هەواڵی زیاتر