رادیۆی‌ دەنگی‌ گۆڕان وەرزێکی‌ نوێی‌ کارەکانی‌ دەست پێدەکات

16/05/2020

بڕیارە سبەینێ، رادیۆی‌ دەنگی‌ گۆڕان لە وەرزێکی‌ نوێی‌ کارکردندا دەست بە ئاسایی‌ کردنەوەی‌ پەخشی‌ هەواڵ و بەرنامەکانی‌ خۆی‌ بکات.

عادل عەزیز بەڕێوەبەری‌ رادیۆی‌ دەنگی‌ گۆڕان، رایگه‌یاند: پاش راگرتنی‌ پەخشی‌ هەواڵ و بەرنامەکانی‌ رادیۆکە بۆ ماوەی‌ یەک هەفتە، سبەی یەکشەممە (17/5/2020) لە وەرزێکی‌ نوێی‌ کارکردندا دەست بە پەخشی‌ هەواڵ و بەرنامەکان دەکەینەوە.

دەشڵێت: لە وەرزی‌ نوێی‌ کارکردندا رۆژانە و هەفتانە چەندین بەرنامەی‌ تایبەت پەخش دەکرێن، کە بەجۆرێک بەرنامەڕێژیان بۆ کراوە؛ کێشەکانی‌ خەڵک و گەیاندنی‌ پەیامی‌ هاوڵاتیان بە لایەنی‌ پەیوەندیدار و هەواڵ و زانیاری‌ دروست، وەک هەمیشە بنەمای‌ کارکردنمان دەبێت.

رادیۆی دەنگی گۆڕان لە مانگی سێی ساڵی (2009)ـەوە دامەزراوە، رۆژانە (24) کاتژمێر پەخشی‌ ئاسایی‌ هەواڵ و بەرنامەکانی‌ خۆی‌ دەکات لەژێر دروشمی (سەرچاوەی هەواڵ، شیکردنەوەی روداوەکان، میوزیکی رەسەن).


هەواڵی زیاتر