فراکسیۆنی گۆڕان: دەستبەجێ دەستگیرکراوانی دهۆک ئازاد بکرێن
17/05/2020
فراكسیۆنی گۆڕان، به توندی ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هێز و گرتن و راوه‌دونان دژ به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له دهۆك دەکات و داوا ده‌کات به زوترین كات ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن.
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، داوا له هه‌مو رێكخراوه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات كه فشار بكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به پێشێلكردنی مافه ده‌ستوری و مرۆییه‌كانی هاونیشتیمانیان له هه‌رێمی كوردستان.
داوا دەکات به‌غدا و هه‌ولێر به زوترین كات كێشه‌كانیان سه‌باره‌ت به نه‌وت و موچه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چیتر هاوڵاتیانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ده‌ن.
فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: بەوردیی چاودێریی و بەدواداچون بۆ دۆخەکە دەکەین و دەستبەردرای خەڵکی دهۆک و سەرجەم ناوچکان و هاوڵاتیان نابین.