رادیۆى دەنگى گۆڕان، وەرزێکى نوێى کارکردن دەستپێدەکات

17/05/2020

 ئەمڕۆ یەکشەممە، رادیۆى دەنگى گۆڕان دەستى بە وەرزێکى نوێى کارکردن کرد.

عادل عەزیز، بەڕێوەبەرى رادیۆى دەنگى گۆڕان راگەیاند؛ پاش راگرتنى پەخشى هەواڵ و بەرنامەکانى رادیۆکە بۆ ماوەى یەک هەفتە، ئەمڕۆ یەکشەممە (17/5/2020) لە وەرزێکى نوێى کارکردندا دەستمان بە پەخشى هەواڵ و بەرنامەکان کردەوە.

وتیشى:"لە وەرزى نوێى کارکردندا رۆژانە و هەفتانە چەندین بەرنامەى تایبەت پەخش دەکرێن، کە بەجۆرێک بەرنامەڕێژیان بۆ کراوە؛ کێشەکانى خەڵک و گەیاندنى پەیامى هاوڵاتیان بە لایەنى پەیوەندیدار و هەواڵ و زانیارى دروست، وەک هەمیشە بنەماى کارکردنمان دەبێت.

رادیۆی دەنگی گۆڕان لە مانگی ئازاری ساڵی (2009)ـەوە دامەزراوە، رۆژانە (24) سەعات پەخشى ئاسایى هەواڵ و بەرنامەکانى خۆى دەکات لەژێر دروشمی (سەرچاوەی هەواڵ، شیکردنەوەی روداوەکان، میوزیکی رەسەن).

پەخشى رادیۆی دەنگى گۆڕان بە فریکوێنسى:
سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە: 94.5
هەولێر: 89.5


هەواڵی زیاتر