لەبارەی ناوچه جێناكۆكه‌كانەوە فراکسیۆنی گۆڕان نامەیەک ئاڕاستەی کازمی دەکات
17/05/2020
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ لەبارەی دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان نامەیەکیان ئاڕاستەی مستەفا کازمی کردوە و داوا دەکەن كێشه‌ی جوتیارانی كورد و سوتاندنی به‌روبومه‌كانیان و به‌رده‌وام بونی سیاسه‌تی ته‌عریب چارەسەر بکرێت.
د.یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ لەبارەی به دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌تایبه‌ت دۆخی ئه‌منی و خۆرێكخستنه‌وه و جموجوڵی گروپی تیرۆریستیی داعش و كێشه‌ی جوتیارانی كورد و سوتاندنی به‌روبومه‌كانیان، هەروەها به‌رده‌وامبونی سیاسه‌تی ته‌عریب، ئه‌مڕۆ یەکشەممە وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان نامه‌یه‌كی رەسمییان ئاڕاسته‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کردوە.
وتیشی: داوامان كردوه كه پلانی تۆكمه دابنرێ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستیی داعش و پاراستنی هاونیشتیمانیان و دروست كردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆی مه‌نزومه‌ی چه‌كداری و ئه‌منیی ئیتیحادی نه‌ك سه‌نگه‌ر له یه‌كگرتنیان له هه‌ندێک ناوچه كه هیچ كێشه‌ی ئه‌منیی تیا نییه.
هەروەها داواشکراوە کە لیژنه‌ی حكومی ماده‌ی (140) دروستبکرێتەوە بۆ به‌رده‌وامبونی رێكاره‌كانی جێبه‌جێ كردنی ئەو ماده ده‌ستورییه.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا بۆ مستەفا کازمی داوا کراوە بە "دروستكردنی خانه‌ی قه‌یران له هه‌مو قه‌زاكانی ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ پاراستنی به‌روبومی جوتیاران و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوه‌كان و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی له رێی سوتاندنی گه‌نمی جوتیاران هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی ئیتنی و تایه‌فی دەدەن".
هەروەها ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئیداریی ناوچه جێناكۆكه‌كان و ئیداره‌دانی ئه‌م ناوچانه به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگی له دامه‌زراندن سه‌رباری ره‌چاوكردنی پێوه‌ری لێهاتویی.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: داوامان کردوە سیاسه‌تی ته‌عریب رابگیرێت، لەگەڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی رژێمی پێش‌و سه‌باره‌ت به ته‌عریب، به‌تایبه‌ت كوژاندنه‌وه‌ی زه‌ویی كشتوكاڵیی جوتیارانی كورد و توركمان یان گواستنه‌وه‌ی موڵكدارێتیی بۆ خه‌ڵكی پێكهاته‌كانی تر كه له ناوچه‌كانی تری عێراقه‌وه هێنراون.
د.یوسف محەمەد جەخت دەکاتەوە لەوەی کە ده‌بو هه‌مو شه‌ڕه‌كان له به‌غدا له پێناوی قوت و موچه‌ی خه‌ڵك و دۆخی هاونیشتیمانیانمان له ناوچه جێناكۆكه‌كان بوایه، نه‌ك پێداگری له‌سه‌ر دانانی شه‌خس له پۆستی باڵا كه به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته به‌رده‌وامه.