خانەی راپەڕاندن لەگەڵ فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە
20/05/2020
بە ئامادەبونی رێکخەری ژوری پەرلەمان، خانەی راپەڕاندن لەگەڵ فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە، بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانیان و ئەدایان لە چاودێرییکردنی حکومەتی خۆجێیی.
کاردۆ محەمەد، رێکخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند: لەم دۆخە قەیراناوییەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، ئەرکی سەرجەم ئۆرگانەکانی ئێمەیە، بەتایبەتی ئەو ئۆرگانانەی کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون و نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن کاری خۆیان بکەن وەک یەک تیم و کارنامەی گۆڕان جێبەجێ بکەن.
وتیشی :"بەتایبەتی ئەرکی ئۆرگانە هەڵبژێرردراوەکانە چاودێری حکومەت بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانی خەڵک و سیاسەت و کارنامەی گۆڕان لەو بوارەدا جێبەجێ بکەن".
رێکخەری ژوری پەرلەمان رایگەیاند: بە پێویستمانزانی کۆبونەوە لەگەڵ فراکسیۆنەکان بکەین بۆ هەڵەسەنگاندنی کارەکانیان و چاودێرییکردنی ئەوەی چەند توانیویانە لە ئەرکی چاودێریکردن بەشدرابن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە روبەڕوی خەڵک بونەتەوە.
کاردۆ محەمەد ئەوەیخستەڕو کە؛ وەک ژوری پەرلەمان پەیوەندیدارین بە سەرجەم فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەردەوام دەبین لە کۆبونەوە لەگەڵیاندا، بۆ رێکخستنەوە و توندوتوڵکردنیان و چاودێرییکردنی ئەرک و ئەدایان و جێبەجێکردنی بەرنامەی گۆڕان لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی خەڵکدا.
سلێمانی – بڕیار نامیق