پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ی کرد

27/05/2020

بەمەبەستی پیرۆزبای جەژنی ڕەمەزان و تاوتوێکردنی دۆخی ئابوری و سیاسی پارێزگاری هەولێر و وەفدی یاوەری سەردانی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕانیانکرد.
  ئەمڕۆ چوارشەممە د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك كه‌ پێك هاتبون له‌ علی ره‌شید سه‌رۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هه‌ولێر و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز حمید قایمقامی هه‌ولێر،  سه‌ردانی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-یان كرد له‌ شاری هه‌ولێر و له‌ لایه‌ن هێمن شێخانی، باژێڕوانی هه‌ولێر و كاروان هاشم و سوعاد رزاق و ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی و عزیز احمد و هه‌نگاو هاشم و ئاواره‌ سلیمان ئه‌ندامانی ئەنجومەنی قەزای هەولێر پێشوازیان لێكرا.
  له‌ دیداره‌کەدا هێمن شێخانی باژیروانی هه‌ولێر و ئه‌ندامانی ئەنجومەنی قەزا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هاولاتیان پابه‌ندی ته‌واویان هه‌بوه‌ به‌ بریارو رێنماییه‌كانی خۆپاریزی له‌په‌تای كۆرۆنادا، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌  حكومه‌تی خۆجێیی و حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هاولاتیان به‌ریان كه‌وتوه‌.



هەواڵی زیاتر