جڤاتی نیشتمانی، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکات
21/10/2018
جڤاتی نیشتمانی
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن و کۆنفرانسە ناوخۆییەكان و
پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عێراق کۆدەبێتەوە.
بڕیارە سبەینێ
شەممە، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەکۆی سەرەکی کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن
لەسەر پرسی کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و ئەنجامی هەڵبژدنە پەرلەمانییەكەی
كوردستان و چەند پرسێكی دیکەی سیاسی.
جەمال حاجی محەمەد،
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوە گۆڕان رایگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت
لەبارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی (30) ئەیلول.
وتیشی :" لە
کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا بڕیار لەبارەی پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی
گۆڕان و پێكهێنانی لیژنەكانی ئامادەكاریی بۆ بەستنی كۆنفرانسەکان دەدرێت".
سکرتێری جڤاتی
نیشتیمانی رایگەیاند: لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی پرۆسەی
سیاسی و بەتایبەتی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
رۆژی سێشەممە جڤاتی
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە و گفتوگۆکرا لەسەر دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان و پرسی رێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانس و هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکان و دواتر بەستنی کۆنگرەی نیشتمانیی.
جڤاتى گشتى
بزوتنەوەی گۆڕان ژمارەیەک راسپاردەی ئاراستەی جڤاتى نیشتیمانى کرد و داوایکرد پەلە
بکەن لە پێکهێنانى لیژنەکانى ئامادەکارى بۆ بەستنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
و کۆنگرەی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان.