ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان کۆڕێک بۆ دانا عەبدولکەریم سازدەکات

21/05/2020

بەمەبەستی خستنەڕوی کارو چالاکیەکانی تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت، ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان، لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆڕێک بۆ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سازدەکات، بەئامادەبونی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری گۆشەی بەریتانیا.

فوئاد جەمال، بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی گۆڕانی ڕاگەیاند: لەدواین کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەیاندا بڕیاریانداوە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆڕ بۆ بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت سازبکەن، بەمەبەستی ئاگاداربونی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە لەشێوازی کاری بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و چۆنێتی جێبەجێکردنی کارنەمەی حکومەت.

وتیشی: کۆڕەکە ڕۆژی پێنج شەمە، 28\5\2020 کاتژمێر هەشتی شەو بەکاتی بەریتانیا سازدەکرێت و ئاگاداری هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری گۆشەی بەریتانیا دەکەین
هەربەڕێزێک خوازیارە بەشداربێت لەو کۆڕەدا، پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی کۆدی بەشداربوونی بۆ بنێرین

بۆ زانیاری زیاتر و دابەزاندنی ئەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بکەن
07821173485    07746151617
Eztalks پێویستە بەشداربوان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن


هەواڵی زیاتر