ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان کۆڕێک بۆ کوێستان محمد سازدەکات

30/05/2020

 لە هەفتەی دووەمی زنجیرە کاروچالاکیەکانی گۆشەی بەریتانیا و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی سیاسی و بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و چالاکیەکانی تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت، ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان، لەڕێگەی ئۆنلاینەوە، کۆڕێک بۆ کوێستان محمد، وەزیری كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سازدەکات، بەئامادەبونی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری گۆشەی بەریتانیا.

فوئاد جەمال، بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی گۆڕانی ڕاگەیاند: لە هه‌فته‌ی‌ دوه‌می‌ چالاكیه‌كانماندا و له‌ ڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆڕ بۆ بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت ساده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش  وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ میوانداری‌ ده‌كه‌ین بۆ خستنه‌ڕوی‌ دواین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر چالاكیه‌كانیان.

وتیشی: کۆڕەکە ڕۆژی پێنج شەمە 04-06-2020  سازدەکرێت و ئاگاداری هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری گۆشەی بەریتانیا دەکەین
هەربەڕێزێک خوازیارە بەشداربێت لەو کۆڕەدا، پەیوەندی بکات بۆ ئەوەی کۆدی بەشداربوونی بۆ بنێرین

بۆ زانیاری زیاترودابەزاندنی ئەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بکەن
     07746151617
Eztalks پێویستە بەشداربوان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن
کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە  
https://www.eztalks.com/download


هەواڵی زیاتر