گۆڕان و نائومێدی..

01/06/2020


دلێر عەبدولخالق
بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەکی سیاسییە بۆ ئێستا و بۆ داهاتو، لە دەسەڵات بێ یان لە دەرەوەی دەسەڵات، بەهێز بێ یاخود لاواز، چار و ناچار، درەنگ یان زوو پلاتفۆرمە سیاسیەکەی وەک چارەسەر بۆ دۆخی شڵەژاویی هەرێم بەکاردەبرێت.

ئەم پڕۆژەیە، پێویستی بە ئینسانی ئارامگر و لە خۆبردوو هەیە. پێویستی بە کوتلەیەکی بەشەری نەبەزیو هەیە. پێویستی بەو خەڵکانەیە کە لە شکستدا چۆکدا نادەن و لە سەرکەوتنیشدا غرور نابن!

بۆ ئەوانەشی لەژێر بەیداغی گۆڕان و کاک نەوشیروان گەورەبون ئێستا سێبەری خۆیان ناناسنەوە، لە داهاتویەکی نزیکدا بۆ هەمو لایەک مەعلوم دەبێ قورسایی چۆلەکەیەکیان لەسەر روداوە سیاسیەکانی هەرێم نابێت!

ئەوانەشی تەنها رەشبینی و بێئومێدی بڵاودەکەنەوە و خەریکی تاریکاندنی هەمو شتەکانن، ئەوانە تاکە شتێک پێیان دەکرێت هیچە! بۆ ئێمەش کە نائومێدی ناناسین، بڕوامان بە ئیرادەی خوا و خەڵکی بە هەڵوێستی کوردستانە کە پێکەوە ئەم دۆخە خراپە سیاسیی و ئابوری و دارایی و تەندروستیە تێدەپەڕێنین و میللەتەکەمان سەردەکەوێ!

خوای گەورە هەمو لایەک بپارێزێت..


هەواڵی زیاتر