ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان کۆڕێک بۆ علی حمە ساڵح سازدەکات
07/06/2020
بەمەبەستی خستنەڕوی کارو چالاکیەکانی فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان، ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان، لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆڕێک بۆ علی حمە ساڵح، سهرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان،سازدهكات بەئامادەبونی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری گۆشەی بەریتانیا.
فوئاد جەمال، بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی گۆڕانی ڕاگەیاند: لە هەفتەی سێهەمی زنجیرە کاروچالاکیەکانی گۆشەی بەریتانیا و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی سیاسی و تازەترین پێشهاتەکانی ئیستای هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری گۆشەی بەریتانیا دەکەین، لە ڕۆژی پێنج شەممە ۱۱ی ٦ ی ۲٠۲٠ لە کاتژمێر ۸ی سەرلە ئێوارە بەکاتی بەریتانیا کۆبونەوەیەکی تایبەت لە گەڵ بەڕێز علی حمە ساڵح سەرۆکی فراکسۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کودستان، ئهنجامدەدهین لە ڕێگای ئۆنلاینهوه.
وتیشی:
بۆ زانیاری زیاترو دابەزاندنی ئەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بکەن
07746151617
Eztalks پێویستە بەشداربوان ئهم ئهپە لای خۆیان داونلۆد بکەن
کلیکی ئهم لینکەی خوارەوەبكهن
https://www.eztalks.com/download