بەیاننامەی فراکسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە دوایین دەستدرێژیی سەربازیی تورکیا

16/06/2020


فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتوندی ئیدانەی دوبارەبونەوەی پەلاماری ھێزەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر کەمپی پەنابەران لە مەخمور و شەنگال و، بە ھەمان شێوە بوردومان کردنی چەندین ناوچەی تر لەناو خاکی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە کە بەھۆیەوە چەندین ھاوڵاتیی سیڤیل بونە قوربانی.
داوا لە حکومەتی ئیتیحادی ئەکەین کە بە بەرپرسیاریی خۆی ھەستێت و سنورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانەی دەوڵەتی تورکیا دابنێت و، بەڕەسمی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان سکاڵا تۆمار بکات.
لە ھەمان کاتدا داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە لەبری پەنا بردن بۆ ھێز، کە بە ھیچ شێوەیەک چارەسەری گرفتەکان ناکات، لەڕێی گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، کێشەی گەلی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات.
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٥/ ٦/ ٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر