کۆڕێک بۆ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشە سازی سازده‌كرێت

17/06/2020

 لە هەفتەی چوارەمی زنجیرە کاروچالاکیەکانی گۆشەی بەریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی سیاسی و بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و چالاکیەکانی تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت، ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان، لەڕێگەی ئۆنلاینەوە، کۆڕێک بۆ کەمال موسلیم  وەزیری بازرگانی و پیشە سازی سازدەکات،بەئامادەبونی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنوری گۆشەی بەریتانیا.

فوئاد جەمال، بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی گۆڕانی ڕاگەیاند:  ڕۆژی پێنج شەممە ١٨- ٦ - ۲٠۲٠ لە کاتژمێر ۸ی سەرلە یٔێوارە بەکاتی بەریتانیا کۆبونەوەیەکی تایبەت لە گەڵ بەڕێز کەمال موسلیم  وەزیری بازرگانی و پیشە سازی، ئەنجام ئەدەین لە ڕێگای ئۆنلاین بە ئەپی ئیزی تؤڵک، هەر بەڕێزێک خوازیارە بەشداربێت با پەیوەندی بکات بە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا بۆ ئەوەی ڕێنمایی بکرێت لەسەر چۆنیەتی بەشداربوونی و کۆدی بە شداربوونی بۆ بێرین .
وتیشی‌: له‌م رێگه‌یه‌وه‌ زانیاری‌ ته‌واو له‌ به‌رپرسانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌، له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌رده‌گرین بۆ به‌رچاوڕونی‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ كاره‌كانی‌ تیم و فراكسیۆنه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.


بۆ زانیاری زیاترودابەزاندنی یٔەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بکەن
     07746151617

‏Eztalks
 پێویستە بەشداربوان ئەم ئە پە لای
خۆیان داونلۆد بکەن



هەواڵی زیاتر