د.ده‌رباز محه‌مه‌د: ئێمه ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتیه‌وه بكرێت به حكومه‌تی خه‌ڵك
17/06/2020
ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌ینێت: مه‌له‌فی داهات له هه‌رێمی كوردستان و چۆنێتی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ری له‌گه‌ڵ به‌غداد گرفتی زۆری تێدایه، پێسوته هه‌رێم و به‌غداد به‌شێوه‌یه‌ك بگه‌نه رێكه‌وتن له‌سه‌ری كه‌ئیتر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا هیچ ڕونه‌دات و هه‌مو سالێك گرفت له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم دروستنه‌بێت.
د.ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕوداو ده‌ڵێت:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ته به‌لاَم له ده‌سه‌لات نیه، ئێمه ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت له ده‌سه‌لاَتی یه‌كێتی و پارتیه‌وه بكرێت به حكومه‌تی خه‌ڵك، ده‌سه‌لاَت چاكسازی جدی ده‌وێت، چونكه ئێستا ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری و سه‌ربازی هی خه‌ڵك نیه حزب قۆرخیكردوه، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی پێداچونه‌وه به خۆیاندا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌م دۆخه‌دا ده‌ست بۆ چاكسازی ڕیشه‌یی و چاكسازی له داهات نه‌كرێت و كۆتای به قۆرخكاری نه‌هێنرێت، له‌وانه‌یه پاشاگه‌ردانیه‌ك ڕوبدات هه‌مومان باجه‌كه‌یبه‌ین، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 2009 داوای چاكسازی و پێداچونه‌وه له‌م دوو هێزه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد د.ده‌رباز وتی: پێوسته ڕێكه‌وتنی گشتگیر و ته‌ندروست له‌گه‌ڵ به‌غدادا بكرێت و كیانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبێت، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له ڕابردوو كراوه پچڕ بچڕ بون، كه‌مته‌رخه‌می زۆری تێداكراوه، پێوسته پێداچونه‌وه به هه‌ڵوێستی ڕابردوو بكرێت كه‌ئه‌م دۆخه داراییه‌ی له هه‌رێم به‌رهه‌م هێناوه ،حكومه‌ت به‌دومانگ جارێكیش ناتوانێت موچه دابه‌شبكات.
ده‌شلێت: دیارترین خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وایده‌بینێت سه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م داهاته‌كان له‌ژێرده‌ستی خوی بێت و خۆی سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌فی نه‌وت و سنوره‌كان و داهاته‌كان بكات، حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه گرفتی هه‌یه و ده‌ڵێت ناكرێت عێراق ئاگاداری ورده‌كاری داهات و سه‌رفی داهات نه‌بێت، چونكه عێراق فیدڕاڵیانه سه‌یری داهات ده‌كات، ده‌یه‌وێت كاتیَكك شایسته داراییه‌كانی هه‌ریَم له خه‌زیَنه‌ی عیَراق سه‌رفبكرێت كه داهاتی هه‌رێم بێته‌وه خه‌زێنه‌ی عێراق.
سه‌باره‌ت به پرسی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران ڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه د.ده‌رباز ده‌ڵێت: هه‌ڵه‌یه‌كی كاره‌ساتباره كه‌ده‌وترێت موچه له به‌غداده‌وه بدرێت به موچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌پێی ده‌ستور حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له ئیداره‌دانی ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌م حكومه‌ته به‌شی خۆی له موچه وه‌رده‌گرێت، گرنگه خه‌ڵك موچه‌ی خۆی وه‌ربگرێت به‌ڵام هه‌ردولا حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقیش به‌مه رازینابن، بۆچی هیوا لای خه‌ڵك به‌شتێك دروستده‌كرێت كه ڕونادات.