رێکخەرى گشتى و پارێزگارى سلێمانى پرسی ڕوبەڕو بونەوەی کۆرۆنا و ئاشتەوای نێوان لایەنە سیاسیەکان تاوتوێ دەکەن

17/06/2020

رێکخەرى گشتى بزوتنەوەی گۆڕان  و پارێزگارى سلێمانى کۆبونەوە تایبەت بە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی پێوست بۆ  بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و موچەی موچەخۆران و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئاشتەوای نێوان لایەنەکانی هەرێم.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى سەردانی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوە گۆڕانى کرد و لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پێوستی  هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی حکومەت و حکومەتە خۆجێییەکان و بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستیی و موچەی موچەخۆران و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی کران.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان پێشوازیی لە هەر دەستپێشخەرییەک کرد کە جەخت لەسەر هەماهەنگیی و کاری هاوبەش بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پاراستنی کیانی دەستوریی هەرێمی کوردستان بکاتەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە هەرێمى کوردستان بەهۆى بڵاوبونەوە و لێکەوتەکانى پەتاى کۆرۆناوە بەدۆخێکى سەختى تەندروستى و داراییدا تێدەپەڕێت و پارێزگارى سلێمانى بەرنامەى هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیسایەکان بە ئامانجى دۆزینەوەى دەرچەیەک بۆ ئەو دۆخە و هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کۆبوەوە.


هەواڵی زیاتر