کۆبونەوی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسەکان لە سبەینێ وە دەستپێدەکات
27/06/2020
گەڕی کۆبونەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سبه‌ینێ وه، دەستپێدەکات بۆلای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستا و دوایین گۆڕانکارییەکان.
به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی، رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە سایتی گۆڕان ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی گه‌یشتن به كۆده‌نگیه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهات و ئاڵه‌نگاریانه‌ی رووی له هه‌رێم كردووه لە سبەینێوە دەست بە سەردانی لایەنە سیاسەکان دەکەن و لە یەکەم سەردانیاندا دەچنە لای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی، بۆ رۆژی دووشەممەش سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەکەن لە ھەولێر، بڕیاریشە چوارشەممە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی كوردستان کۆببنەوە لە مه‌كۆی سه‌ره‌كی له گردی زەرگەتە.
تایبەت بە دانووستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت؛ حکومەتی عێراق و هەرێم سوورن لەسەر ئەوەی بەرەو رێککەوتن بڕۆن و لە رووی سیاسیشەوە کەشەکە لەبارە، بەڵام لە وردەکارییەکاندا کێشە هەیە و ئەگەر ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن، دەکرێت بگەنە رێککەوتن.