شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا دواین گۆڕانكاریه‌ سیاسيه‌كان بۆ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ڕونده‌كاته‌وه‌

28/06/2020

ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2-7-2020 كۆرێك بۆ شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ڕێگه‌ی‌ ئۆنلاینه‌وه‌ ساز ده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ دواین هه‌ڵوێستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌.

فوئاد جه‌مال به‌رپرسی‌ گۆشه‌ی‌ به‌ریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند: سازدانی‌ سیمناره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له‌ ڕێگه‌ی‌ ئۆنلاینه‌وه‌ بۆ به‌رپرسانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆرشان، كاریگه‌ری‌ باشی‌ هه‌بوه‌ بۆ ئاگاداربونی‌ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ به‌ریتانیا بۆ ئاگاداربونیان له‌ دواین گۆڕانكاریه‌كان و برشیاره‌ ئه‌م جۆره‌ چالاكیانه‌ درێژه‌ی‌ هه‌بێت.

وتیشی‌: گۆڕانخوازان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و لینكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن و به‌شداربن له‌ چالاكیه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ریتانیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا، بۆ زانیاری زیاترودابەزاندنی ئەپی کۆبونەوەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بکەن یان لەڕێگای پەیجی ئەنجومەنی بەریتانیا.
     07746151617 Gorran.uk / https://www.facebook.com/gorran.movment.uk
Eztalks پێویستە بەشداربوان ئەم ئەپە لای خۆیان داونلۆد بکەن



هەواڵی زیاتر