بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: لای‌ ئێمه‌ به‌دیلی‌ چاكسازی‌ هه‌ر چاكسازیه‌

28/06/2020

ئه‌ندامێكی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌دیلی‌ چاكسازی‌ هه‌ر چاكسازیه‌، كۆبونه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، له‌ پێناو چاكسازی‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رچه‌یه‌كه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: له‌مڕۆوه‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان ده‌ستپێكردوه‌، ئامانجمانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆببینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ ورد و بابه‌تیانه‌ بكه‌ین بۆ دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پێكه‌وه‌ ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه‌ بۆ ده‌ربازكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌و قه‌یرانه‌ی‌ تییكه‌وتوه‌، چونكه‌ كیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌.

وتیشی‌: لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌دیلی‌ چاكسازی‌ هه‌ر چاكسازیه‌، ئه‌نجامنه‌دانی‌ چاكسازی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌نده‌لی‌ دروسته‌كات كه‌له‌ به‌ره‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌، ئه‌وانه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ناكه‌ن به‌ نیشتیمانی‌،ئه‌وانه‌ی‌ هێزیان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان ناكه‌ن به‌ نیشتمانی‌ پشكی‌ شێری‌ خراپی‌ ئه‌م دۆخه‌یان له‌سه‌رشانه‌، ئێمه‌ش هێنده‌ی‌ به‌شداریمان پشكمان به‌رده‌كه‌وێت.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ مستەفا عەبدوڵا کارگێڕی‌ ئەنجومەنی‌ جێبەجێکردنی‌ یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئامانجی‌ سه‌ردانه‌‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جه‌ختكردنه‌وه‌بو له‌ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ و ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندوه‌ هه‌مو هه‌ولێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ و ده‌ربازكردنی‌ هه‌رێم له‌م دۆخه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی‌ باڵای‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان بە سەرۆکایەتی‌ رێکخەری‌ گشتی‌ سەردانی‌ یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ کرد و لەگەڵ ئەمینداری‌ گشتی‌ و ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ و ئەنجومەنی‌ سەرکردایەتی‌ ئەوحیزبە کۆبونەوە، بریاره‌ سبه‌ینێش وه‌ڤدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ وپارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كۆببنه‌وه‌‌ و ڕۆژی‌ چوارشه‌مه‌ش له‌گه‌ل یه‌كێتی‌ كۆببنه‌وه‌.


هەواڵی زیاتر