برزۆ مەجید: لەبری تێکدانی دۆخی دەروونی و بژێوی خه‌ڵك پێوستە یەكێتی و پارتی بێن چاكسازی بكەن

28/06/2020

ئەندامیکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: ئەوە ھەڵسوکەوت و ململانێ خراپەكانی پارتی و یەكێتیە كە قەوارەی ھەرێمی كوردستانی خستۆتەمەترسیەوە،یەكێتی و پارتی لەجیاتی ململانێ بكەن و دۆخی دەروونی و بژێوی خەلك تێكبدەن، با بێن چاكسازی بكەن.

برزۆ مەجید ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەەنێت: بەداخەوە ململانێی یەکێتی و پارتی لەم دۆخەدا کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی دەرونی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەبوە، کە پێوستبو لەبری ململانێی یەکتر خراپکردنی بژێوی خەڵک، دەبوبێن چاكسازی بكەن.

لە درێژەی دیمانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ڕوداو برزۆ مەجید سەبارەت بە فشارەکانی بەغداد لە دانوستانەکانی لەگەڵ هەرێم دەڵێت: ئەگەر داھات وخەرجی و نەوت شەفاف بكرێت و قاچاخ و كارە نایاساییەكان رابگیرێت، ئەوا بەغداش ناتوانێ فشار لە ھەرێم بكات.


هەواڵی زیاتر