د.ده‌رباز محه‌مه‌د: ئه‌م بارودۆخه له هه‌موكات زیاتر پێوستی به چاكسازیه
29/06/2020
ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نها چاكسازی ده‌توانێت ببێته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆتایهێنان به گرفتی موچه، ئه‌م بارودۆخه‌ش له هه‌موكات زیاتر پێوستی به چاكسازیه.
د.ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی به ڕۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له چه‌ند ته‌وه‌رێك كراوه له‌وانه، دۆخی دارای و موچه و دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و خراپی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌بوه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان د.ده‌رباز وتی: به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن بونی کۆمەڵی ئیسلامی ، کارناکاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوانمان.
هاوکات رێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌ردولا باسیان له چاره‌سه‌ره‌كان كردوه بۆ خراپی دۆخی هه‌رێم و تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان كردوه.
وتیشی: لە هەرێم گەندەڵیەکی زۆر هەیە و حکومەت جورئەت ناکات دەست بۆ مەلەفەکانی گەندەڵی ببات، پێوسته چاکسازی راستەقینە لە مەلەفی نەوت و گەندەڵی و موچەی بندیواردا بكرێت .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەراندن سەردانی شار هەولێریان کرد و لەگەڵ شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه، بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنه‌وه.