شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبونەوەدان

29/06/2020

كۆبونه‌وه‌ی‌ شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسیەکان، بۆ پێداگری‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژەی چاکسازی گشتگیر لەسەرجەم سێکتەرەکاندا،به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌، بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌یه‌وێت کۆدەنگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دروستبكات بۆ دەستپێکردن بە چاکسازی راستەقینە.

خراپی‌ دۆخی‌ دارایی و ئالۆزیه‌ سیاسیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌ر قه‌واره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پرسی‌ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی،‌ گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ن كه‌ شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گفتوگۆی‌ له‌سه‌رده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌چاره‌ی‌ پێویست بۆیان.

دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ لە شاری‌ سلێمانی‌، بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەگەڵ یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ کوردستان کۆبوەوە و پێش نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆش لە شاری‌ هەولێر لەگەڵ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ کوردستان کۆبونەوە و ئێستاش له‌ كۆبونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و بڕیاره‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌مه‌ش له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كۆببنه‌وه‌.

وێنه‌/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر