سكرتێری جڤاتی نیشتمانی: دۆخی دارایی هەرێم دەبوژێتەوە ئهگهر کۆتایی بەو تاڵانیە بهێنرێت کە هەیە
29/06/2020
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕان، رایدەگەیەنێت؛ کۆتایی بەو تاڵانکاریە بهێنرێت کە هەیە، دۆخی دارایی هەرێم دەبوژێتە، ئەگەر ئیرادە و راستگۆیی هەبێت، دەکرێت مانگانە ملیۆنان دۆلار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنرێتەوە.
عهدنان عوسمان، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدهگهیهنێت: لە ئێستادا تاڵانیەکی گەورە هەیە، ئەگەر چارەسەر بکرێت وکۆتایی پێ بهێنرێت ئەوا دۆخی دارایی هەرێم تا ئاستێک دەبوژێتەوە، چاکسازی و کۆنتڕۆڵ کردنی داهاتەکان و خۆماڵی کردنی بەشێک لە سەروەت و سامانی کۆمپانیا حیزبیەکان، دوا چارەسەرن
لەبارەی دانوستانەکانی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و ئەو پرسە، ئەندامەکەی خانەی راپەڕاندن دەڵێت:"ناکرێ بەردەوام چاومان لەبەغدا بێت و دەستی لێ پانبکەینەوە، بەغدا بژاردە بەهێزەکە نیە بژاردەی راستەقینە ناوخۆی هەرێمە، رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لە ئێستادا سەخت و دژوار و تا ئاستێکیش قورسە، چونکە بەغدا لە روی داراییەوە دۆخی خراپە، رۆحی مەرکەزیەت لە بەغدا تادێت بەهێزتر دەبێت و کارنامەی هەرێمیش لەگەڵ بەغدا لەساڵانی رابردودا ئەوەندە خراپ بوە کە هیچ متمانەیەک نەماوە".
ئهم قسانهی عهدنان عوسمان لهكاتێكدایه، ئیستا بزوتنەوەی گۆڕان جوڵەیەکی سیاسی دەستپێکردوە بۆلای هێز و لایەنە سیاسیەکان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زیاتری پرسی چاکسازی و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئەو قەیرانانەی ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە.