بزوتنەوەی گۆڕان: ڕێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی بنه‌ماكه‌ی چاكسازیه
29/06/2020
لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هەریەکە لە د.دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی، ڕایانگه‌یاند: بەڕای ئێمە پرۆسەی چاکسازی بە خاوی دەڕوات و کێشەی زۆرە، رێکەوتنیشمان بۆ پیچكهێنانی حكومه‌ت لەسەر بنەمای چاکسازییە و هەردوولاشمان پشتگیری دەکەین.
دەرباز محەمەد ڕایگەیاند، رێکەوتنی ئێمە و پارتی لەسەر بنەمای چاکسازییە و هەردوولاشمان پشتگیری دەکەین، بەڵام بەڕای ئێمە پرۆسەی چاکسازی بە خاوی دەڕوات و کێشەی زۆر زۆرە.
وتیشی: خراپی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی كێشه‌ی زۆری بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و كاره‌كانی حكومه‌ت دروستكردوه، پێویستە چارەسەربکرێت.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە و گۆڕان پشتگیری حکومەتین بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و یاساکە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەکاتی جێبەجێکردنی یاساکەش دەردەکەوێت کێ دژیه‌تی و كێ پشتیوانی ده‌كات.
فۆتۆ/ بڕیار نامیق