شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

30/06/2020

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: بڕیارە کاتژمێر ١١ی رۆژی چوارشەمە ١ی٧ی٢٠٢٠، وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن و، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە.

بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردولا و باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نیوان لایەنەکان، چاکسازی و ئاڵنگاریەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی گفتوگۆ دەبن.


هەواڵی زیاتر