هۆشیار عومەر: هەر پارتێکی سیاسی بیەوێت بمێنێتەوە و گەشەبکات دەبێت چاکسازی بکات

30/06/2020

ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو متمانەیەی لەدەستچوە، دەبێت چاکسازی بکرێت، ڕوانینی ئێمە وایە کە چاکسازی خواستی سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستانە بە دەنگدەری هەمو لایەنەکانەوە.

هۆشیار عومەر ، ڕێکخەری ژوری پیوەندیە دیبلوماسیەکان و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتەوەی گۆڕان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سایتی سبەی دەڵێت: بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت لەسەر بنەمای چاکسازیبوە، هەر پارتێکی سیاسی بیەوێت بمێنێتەوەو گەشەبکات و ئەو متمانەیە بەدەسبهێنێتەوە کە لەدەستچوە، دەبێت چاکسازی بکات.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەشدەکات؛ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە دەرماڵە و موچە، بۆ چاککردنەوەی ئەو هەڵانەیە کە یەکێتی و پارتی کردویانە، ئێمە لێی بەرپرس نین، هەمیشە دژی ئەوەبوین کە کەسێک لەژیانیدا لە حکومەت نەبوەو حیزبی بوە بەپلەی وەزیر موچە وەربگرێت و خانەنشین بکرێت، ئیستاش پێوستمان بە چاکسازیە لە بواری نەوت و سنورەکان.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد هۆشیار عومەر دەڵێت: پرۆسەکە ئەمریکا و بەریتانیای تێدایە و فشاریان هەیە لەسەر حکومەتی کازمی بو ڕێکەوتن لەگەڵ هەرێم، گرنگە ئەم دەرفەتە بەکاربهێنین بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی و گۆڕانکاری، چونکە ئەگەر ڕێکەوتن دەگەڵ بەغداد بکرێت بەشی زۆری کێشە داراییەکانی هەرێم چارەسەردەبێت.


هەواڵی زیاتر