وێنە؛ مەکۆى کفرى لە پازدەهەمین ساڵیادى بەشدارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان

25/07/2024

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25ى7ى2024) هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوان، قائیمقام و بەرپرسى یەکە ئیداریەکان و نوێنەرى هەندێک لە لایەنە سیاسیەکان لە کفرى لە پازدەهەمین ساڵیادى یەکەم بەشدارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى مەکۆى کفریان کرد و لەلایەن باژێروان و دەستەى ئەنجومەنى قەزاوە پێشوازى کران.

لەو دیدار و میوانداریانە لەگەڵ گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایی و پێویستى هەماهەنگى و کارى پێکەوەیی بۆ خزمەتى خەڵکى سنورەکە، جەختکرایەوە لەوەى بزوتنەوەى گۆڕان پێداگرە لەسەر بەرنامەى سیاسى خۆى بۆ خزمەتى خەڵک و پاراستنى بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان.


هەواڵی زیاتر