ئەنجومەنى قەزاى کفرى ئامادەکارى و هەنگاویی کردەیی بۆ هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

16/09/2024

ئەمڕۆ (١٥ى٩ى ٢٠٢٤) ئەنجومەنى قەزاى کفری بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی رۆڤان سەروەت باژێڕوان، کۆبوونەوەی ئامادەکاری و دانانی لیژنەکانی ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی پڕۆسەى هەڵبژاردن بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ گەیاندنى بەرنامەى سیاسى و بەڕێوەبردنى پڕۆسەکە لە چوارچێوەى رێنماییەکانى کۆمیسیۆن و بەشداریکردنى هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و تەواوى هاوڵاتیان و دەنگدەران.

هەروەک میکانیزمەکانى بەڕیوەبردنى پڕۆسەکە تاوتوێکرا و جەختکرایەوە لەوەى بۆ قۆناغى نوێ و لەپێناو روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان تەواوى گۆڕانخوازان سەرمایەى مرۆیی گرنگ و پێویستن.


هەواڵی زیاتر