وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی مەکۆی کفری دەکات
30/07/2024
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
سەردانی مەکۆی کفری دەکات و باژێروانى کفرى رایدەگەیەنێت؛ وەزیرەکان لە تیمى بزوتنەوەى لە
وەڵامى داواکارى و خۆپیشاندانەکاندا کۆمەڵێک پڕۆژەیان بۆ کفرى ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ (٣٠ ی ٧ى ٢٠٢٤) کوێستان
محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە یاوەرى ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری
گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان سەردانی مەکۆی کفری کرد و لەلایەن ڕۆڤان سەروەت باژێروانی مەکۆی کفری و دەستەی
بەڕێوەبەری ئەنجومەنى قەزاوە پێشوازیان لێکرا.
رۆڤان سەروەت لەوبارەیەوە رایگەیاند:
سوپاسی وەزیری کار کاروباری کۆمەڵایەتیمان کرد و کە پار ساڵ لە هەمان رۆژ سەردانی
خێوەتی مانگرتووانی کفری کرد کۆمەڵێک بەڵێنى بە نوێنەرى مانگرتوان و دەستەى
خۆپیشاندانەکان کرد و ئێستاش بە کۆمەڵێک دەستکەوەتەوە گەڕاوەتەوە بۆئەوەی ئەو بەڵێنانە
بکاتە کردار.
وتیشى: تیمى گۆڕان لە حکومەتى
هەرێم و حکومەتى خۆجێی لە دەستپێکى خۆپیشاندانەکانەوە وەک یەکەم تیمى حکومیی
سەردانى مانگرتوان و شارەکەیان کرد و تائێستا کۆمەڵێک لەو بەڵێن و پڕۆژانەى بە خەڵکیاندا
خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
لاى خۆیەوە کوێستان مەحەمەد ئاماژەى
بە بایەخی شاری کفری و گرنگیپێدانى وەزارتەکەی کرد و جەختى کردەوە کە بەردەوام دەبن
لە خزمەتکردنى زیاترى شاری کفری لەو کەرتانەى پەیوەندی بە وەزارەتەکەیانەوە هەیە.