ئەنجومەنی قەزای كفری كۆدەبێتەوە
14/11/2024
ئەنجومەنی قەزای كفری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی
چەند پرسێكی ناوخۆیی كۆدەبێتەوە.
ئەنجومەنی
قەزای كفری بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەگای مەکۆ و بەسەرپەرشتی ڕۆڤان سەروەت و ئامادەبوونی
دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی قەزا كۆبوەوە و تێیدا ئامادەکارییەکانی گۆڕان بۆ قۆناغی
نوێ و هەنگاونان بەرەو سێهەم کۆنفرانسی نیشیمانی تاوتوێكرا.
لە
كۆبونەوەكەدا باژێروانی كفری بزوتنەوەی گۆڕان بەرچاوڕونی دا لەبارەی دوایین
ئامادەكارییەكان و هەوڵەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ قۆناغی نوێ و بەستنی سێهەم
كۆنفرانسی نیشتمانی و لەلایەن ئامادەبوانەوە سەرنج و تیبینی و گۆڕانکارییەکان لە پەیکەرەی
ڕێکخراوەیی تاوتوێ کرا و جەختكرایەوە لە گرتنەبەری رێكارەكانی پەیوەست بە قۆناغی
نوێ.