كۆنفرانسی دوەمی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو

26/03/2018

ئه‌نجومەنه‌‌کان

بە دروشمی "رەوەندی كورد لە ستراتیژی بزوتنەوەی گۆڕان دا" كۆنفرانسی دوەمی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو.

لە کۆنفرانسەکەدا کە رۆژانی (17و18ی 3ی 2018) سازکرا، چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لەوانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەروەها هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و بارودۆخی رێكخستنی ئەنجومەن و بازنەكان و هەلومەرجی ململانێ سیاسییەكان و بەرنامەو پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان.

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبونی شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەراندن و ئاراس وەلی، رێکخەری ژوری رەوەندی کوردی و ئاراس وەهاب، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و نوێنەری گۆشەی ئەسکەندەناڤیاو فوئاد جەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و نوێنەری گۆشەی بەریتانیا، هەروەها  بەرپرس و نوێنەرانی ئەنجومەنەکانی ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نەرویژ، فینلەندا و دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەن و بازنەکانی وڵاتی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەکی بەرچاوی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڕێوەچو.


هەواڵی زیاتر