مەسعود عەبدولخالق: پارتی و یەکێتی لە دوای راپەڕینەوە تەنها لە کۆکردنەوەی پارە و سامان سەرکەوتوبون

26/03/2018

ئه‌نجومەنه‌‌کان

چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت؛ پارتی و یەکێتی لە دوای راپەڕینەوە تەنها لە کۆکردنەوەی پارە و سامان سەرکەوتو بون، دەشڵێت: ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنێکی راستەقینە لە کوردستان بکرێت.
مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی و سەرۆکی دەزگای ستاندەر لە کۆڕێکدا کە لەلایەن مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بۆی رێکخرابو، رایگەیاند؛ ئەوانەی دەیانوت هەر لایەنێک هەمو کورسیەکانی پەرلەمانیش بهێنێت دەسەڵاتی رادەست ناکرێت، ئەوە قسەی پێش ریفراندۆم بو.
وتیشی: پارتی و یەکێتی لە دوای راپەڕینەوە تەنها لە کۆکردنەوەی پارە و سامان سەرکەوتو بون.
رونیکردەوە،رڕۆژانە دەسەڵات گەندەڵی و تەنازولی گەورە بۆ بەغدا دەکات و سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش وتی"ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنێکی راستەقینە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت".


هەواڵی زیاتر