دانا ئەحمەد مەجید: گۆڕان دەچێتەوە بەرەی خەڵک

05/10/2024

D هەواڵ و چالاکی


ئەمڕۆ شەممە (٥ی ١٠ی ٢٠٢٤)، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ ژمارەیەک لە باژێڕوان و ژور و نوێنەرانی ڕەوەندی کوردی و فراکسۆنەکان کۆبووەوە.

پلانکاری کۆبونەوەکە پەیوەست بو، بە تاوتوێکردنی دواین ئامادەکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ١١٤ی بزوتنەوەی گۆڕان. لەو چوارچێوەیەدا، رێکخەری گشتی بەشداربوانی ڕاسپارد هەمو توانای رێکخراوەیی و جەماوەری خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی سەردەمیانە و سەرکەوتنی کاندیدەکانی لیستی ١١٤ی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا، دانا ئەحمەد مەجید ڕایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان بەرچاوی ڕوونە بۆ قۆناغی داهاتوی سیاسیی هەرێم، وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەچینە ناو خەڵک و نوێنەرایەتی داخوازییەکانی هاونیشتمانیان دەکەن. دەبینە ئۆپۆزسیۆنێک، کە لە ئاست چاوەڕوانی کۆمەڵگەی کوردستان و داخوازییەکانی گۆڕانخوازان بێت.

هەر لەو کۆبونەوەدا، ڕێکخەری گشتی بە دڵخۆشیەوە باسی لە بەپیرەوە هاتنی چەندان کارەکتەر و کەسایەتی و دامەزراوە کرد، بۆ دواین پەیامی سیاسیی بزوتنەوەکە و ئەو هەنگاوانەشی بە سەرەتای بەهێزبونەوەی گۆڕان بە پشتیوانی خەڵک و دەستەبژێری سیاسیی ناوبرد. لەم تەوەرەدا بە گەشبینەوە ئاماژەی بۆ بە تێپەڕاندنی سەختیەکان و سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان کرد.


هەواڵی زیاتر