رێكخەری گشتی: بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەستنی كۆنفرانس و پێویستی بە گۆڕانكارییە لە ئەدای كاری سیاسی و دامەزراوەیی خۆیچ
14/12/2024
D هەواڵ و چالاکی
رێكخەری
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە كاندیدانی بزوتنەوەكە بۆ
هەلبژاردنی رابردو، ستایشی هەوڵ و ماندوبونی هەڵسوڕاوانی كرد و رایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەستنی كۆنفرانسی سێهەمی خۆی و
ئامادەكاری بۆ قۆناغی نوێ، هەڵسوڕاوان شوێن و پێگەی دیاریان دەبێت بەتایبەت كە هەمومان
لەبەردەم بەرپرسیارێتیداین بۆ باشتركردنەوەی ئەدا و رۆڵ و پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان لە
گۆڕەپانی سیاسی و نوێنەرایەتیكردنی راستەقینەی خەڵك.
ئەمڕۆ شەممە (14ی12ی2024)، دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە
كاندیدانی لیستی 114ی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك و هەڵەبجە
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوە.
لە كۆبونەوەكەدا ئاماژە بە رۆڵ و گرنگی بەشداریكردنی ئەو
هەڵسوڕاوە چالاكانە درا كە ئەوەی لە توانایاندا بو لە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامیاندا
و دڵسۆزانە ئەركەكانیان بەجێگەیاند، ئەگەرچی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە لە ئاستی چاوەڕوانی
گۆڕان و پاك و بێگەردی پێوەرە تەندروستەكانی هەڵبژاردندا نەبو، بەڵام بزوتنەوەی
گۆڕان لەگەڵ ئەوەشدا بەرچاوی رونە بەوەی وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبێت لە
خەباتی مەدەنی بۆ بەرگری لە مافەكانی خەڵكی كوردستان.
هاوكات رێكخەری گشتی ئاماژەی بەوەكرد بۆ هەڵسوڕاوان؛ بزوتنەوەی
گۆڕان سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەستنی سێهەم كۆنفرانس، بزوتنەوەكە پێویستی بە
گۆڕانكارییە لە ئەدای كاری سیاسی و دامەزراوەیی خۆی و لەم قۆناغە نوێیەدا پێگەی
شیا ویان دەبێت بەتایبەت كە هەمومان لەبەردەم بەرپرسیارێتیداین بۆ باشتركردنەوەی ئەدا
و رۆڵ و پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان و بەهێزكردنەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی بۆ نوێنەرایەتی
راستەقینەی داواكاری و ماف و پێداویستییەكانی خەڵكی كوردستان.