بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەی ئیسلامی دۆخی سیاسی و كاری پێكەوەیی تاوتوێ دەكەن

09/12/2024

D هەواڵ و چالاکی

بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەی ئیسلامی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و كاری پێكەوەیی تاوتوێ دەكەن و جەخت لە پشتیوانی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەكەنەوە.

وەفدێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی سەردانەی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازییان لێکرا، لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە رێکخەرانی ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەکرا، بە تایبەت دۆخی سوریا و هەردولا جەختیان لە پشتیوانیكردنی کوردانی رۆژئاوای کوردستان کردەوە.

هاوكات هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بەپێویست زانرا و هەردولا خوازیاربون پەرلەمان و حکومەتی نوێ وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و بە یەکجاری کۆتایی بە کێشە و قەیرانەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵک بهێندرێت.

فۆتۆ/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر