دانا ئەحمەد مەجید: دەبێت کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە بکرێت

02/12/2024

D هەواڵ و چالاکی

ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات، بە زوترین کات کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم، پێکبهێنرێت و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

لە میانەی سەردانە چەند ڕۆژیەکەی بۆ شاری هەولێر، دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی دامەزراوەی ستانداردی کرد و لە لایەن سەرۆک و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەزگاکە پێشوازيی لێ کرا و لە دیدارێكدا بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش تاوتوێ کران. 

دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هیوای خواست، یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ببێتە دەستپێکى قۆناغێکی نوێ و ئەو دۆخە چەقبەستوەی لە عێراق و هەرێم هەیە کۆتایی پێبێت، جەختیشى کردەوە لەوەی، پێویستە چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکان بکرێت و موچەی موچەخۆران و فەرمانبەران دابین بکرێت و تا زوە حکومەتی هەرێمی پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و موچەخۆران لە دڵەڕاوکێی هاتن و نەهاتنی موچە، ڕزگاریان بێت.

رێكخەری گشتی سوپاسی دەزگای ستانداری كرد كەلەماوەی رابردودا هاوكاربوە لە كۆكردنەوەی دەنگی ناڕازی و رۆڵیان لە نزیكبونەوەی دەنگە ناڕازییەكانی هەرێمی كوردستان هەبوە، بەردەوامیش لەبەرەی خەڵكدابون.

دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و دەزگای ستاندار بو.


هەواڵی زیاتر