رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی کەرکوک دەكات

15/12/2024

D هەواڵ و چالاکی

دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی كەركوكی كرد جگە لە كۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەك هەڵسوڕاوانی شارەكە، كۆمەڵێك سەردانی كۆمەڵایەتی ئەنجامدا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆیەكشەممە، دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندێکی بزوتنەوەکە سەردانی شاری کەرکوکیان كرد، رێكخەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەك لر هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە شارەكە كۆبوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ناوخۆیی و قۆناغی داهاتوی كرد .

دواتر رێكخەری گشتی بە یاوەری هەڵسوڕاوان سەردانی قەڵای كەركوكی كرد، پێشتریش کۆمەکی بزوتنەوەکەی گەیاندە کەمپەینی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان لە كەركوك و سەردانی عەبدولرەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشوتری کەرکوک و چەند سەردانێكی كۆمەلایەتی دیكەی ئەنجامدا کرد.

 


هەواڵی زیاتر