رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی سەركۆنسوڵی نوێی ئێران دەكات
08/01/2025
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ
چوارشەمە (8ی1ی2025)، دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران چاوی کەوت بە
فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
لە
دیدارێكدا، رێکخەری گشتی پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی گۆڕانی گەیاندە سەرکۆنسوڵی
نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی دەستبەكاربونیەوە و هیوای سەركەوتنی
بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
هەر
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە و
پێشهاتەكان كرا وبەپێویستزانرا بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهات و گۆڕانکارییەكانی
ناوچەكە بكرێت بە ئامانجی دورخستنەوەی مەترسی لەسەر سەقامگیری بەشێوەیەك ئاڵنگاری
و كێشەكان بە گفتوگۆ و رێگەی ئاشتیانە چارەسەبکرێن.