پرسەنامە

17/03/2025

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (عەبدولی حەمە باقی) نووسەر و رۆشنبیری شاری سلێمانی-مان پێگەیشت.

كاك عەبدولی حەمەباقی نوسەرێكی دێرین و نیشتمانپەروەر و ناوێكی دیاری نێو بزاوتی رۆشنبیری شاری سلێمانی و كوردستان بوو، هەمیشە ئامادەگی دیاری هەبوو لە كۆڕ و كۆبونەوە و چالاكییە رۆشنبیری و كەلتوری و نەتەوەییەكاندا.

بۆ كۆچی دوایی مامۆستا عەبدول، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هاوڕیانی دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بە بەهەشت شاد بکات.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
١٧ی ٣ی ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر