بزوتنەوەی گۆڕان: دەستی ماندوی کرێکارانی کوردستان دەگوشین
01/05/2025
ڕاگەیەندراوی فەرمی
ئەمڕۆ، ١ی ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكارانە، لەم ڕۆژەدا دەستی ماندوی کرێکارانی کوردستان ئەگوشین و به گه‌رمى پیرۆزبایی له كرێكارانى كوردستان، عێراق، جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانيان ده‌کەین.
داکۆکیکردن لە مافە ڕەوا و دەربڕینی پشتگيری بۆ داواکانیان؛ کەمترین ئەرکێکە، کە لە ئەمڕۆدا جەختی لێبکەینەوە، بەتایبەت کە کرێکاران هاوشانی چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕەنجی زۆریان بۆ پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بیناکردنەوەی کوردستان کێشاوە.
هەربۆیە، پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا؛ کەمترین ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە، هاوکات گرنگیدان به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان ئەرکی لە پێشینەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانیە.
دوبارە، جەژنی کرێکاران له هه‌مووان پيرۆز بێت و هیوادارن پشوويه‌كى ئارام و ئاسودەیان لەگەڵ خێزان و کەسوکاریان هەبێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
١ی ئایاری ٢٠٢٥