وتاری دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە دیداری گۆڕانخوازان
20/09/2025
D هەواڵ و چالاکی
دەقی وتارەكە:
بەناوی
خوای بەخشندەیی میهرەبان
هاوڕێیان
و گۆڕانخوازان ..
بەشداربوانی
دیداری گۆڕانخوازان لە شاری سلێمانی ..
سڵاوی
ڕێز و وەفا و ئەمەک لە ئێوەی بەڕێز...
زۆر
خۆشحاڵم لەم دەرفەتەدا، بۆ چەند خولەکێک لەخزمەت ئێوەدا بم، تا ڕاشکاوانە و دۆستانە
و ھاورێیانە، تیشک بخەینە سەر ئەو ئاڵنگاریانەی لەم دۆخە ھەستیارەی ھەرێم و عێراق و
ناوچەکەدا، بزوتنەوەکەمانی پیادا تێدەپەرێت، تا بتوانین ھەموومان پێکەوە بیروبۆچوون
و دیدگاکانمان یەک بخەین، بۆئەوەی لە ئاست گۆرانکارییە خێراکانی دەوروبەرمان یەکدەنگ
و یەک ھەڵوێست و یەک ڕوانگەی هاوبەش بین.
ھاوڕێیانی
گۆرانخواز ..
بزوتنەوەی
گۆڕان لە کاتێکدا ھاتە ناو کایەی سیاسی، کە ھاوڵاتیان و کوردستانیان لە دۆخێکی ھەستیاری
نائومێدیدا ژیانیان دەگوزەراند. ھەربۆیە لەو قۆناغەدا بزوتنەوەکەمان چرای ئومێدی لەناو
تاریکیدا هەڵکرد و بوە تەعبیر لە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک، لەپێناو دادپەروەری و شەفافیەت
و دژایەتی گەندەڵی و ھێنانەکایەی سیستەمێکی حوکمڕانی دروستدا، کە تیایدا بنەما سەرەکیەکانی
یەکسانی و دادپەروەری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکرێنە پایەی سەرەکی حوکمرانی و بەڕێوەبردن...
ھەموو ئەمانەش لە پێناو فەراھەمکردنی ژیانێکی شکۆدار و شایستە بۆ ھاونیشتیمانانی ھەرێمەکەمان.
بۆ
ئەم ئەرک و ئامانجەش، ئێوەی گۆڕانخواز و هاوڵاتیان و دەنگدەرانی کوردستان، لە ئاست
بەرپرسیارێتی گەورە و مێژوویی خۆیاندا بوون. ئێوە وەک ھەمیشە خاوەن هەڵویست بوون لە
ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدا، لەخۆبوردووانە و ئامادەی قوربانیدان بوون لەپێناو
زامنکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھەمووان بێ جیاوازی و جیاکاری.
ھاورێیان..
گۆرانخوازان.. خوشک و برایانی خۆشەویست..
لای
ئێوە شاراوە نیە، کە لە ماوەکانی رابردوودا، بزوتنەوکەمان ئەو کاتەی سەرمەشقی ئۆپۆزسیۆن
و هەڵگری ئاڵاکەی بوو؛ بە هیمەتی ئێوە و دڵسۆزانی ئەم ھەرێمە چەندین ھەوراز و نشێوی
ئازایانە بڕی، لە ئاست ویست و داخوازییەکانی ئەوکاتەی قۆناغەدابوو بێ زیاد و کەم.
بەڵام
ئەبێت ئەو ڕاستیەش بڵێن زۆر هۆکاری بابەتی و ناوخۆیی و دەرەکی، هۆکاری پاشەکشێی سیاسی
بزوتنەوەی گۆڕان بوون، بەتایبەت، کە ھێزە نەیارەکانمان ھەرزوو کەوتنە دروستکردنی کۆسپ
و چنینی داو تا زیاتر بزوتنەوەکە و گۆڕانخوازان لەسەر شارێی گۆرانکاری ڕیشەیی و جەوھەری
لابدەن، کە بەداخەوە تائاستێکی زۆر سەرکەوتوو بوون.
لەگەڵ
ئەوەشدا، گۆڕانخوازان و ھاونیشتیمانیانی خەمخۆر و خاوەن ویژدانی زیندووی ئەم ھەرێمە
ھەر زوو درکیان بە مەترسی قۆناغەکە کرد و سزای بزوتنەوەی گۆڕانیان دا.. لەڕێی سندوقەکانی
دەنگدانەوە زیاد لەجارێک پەیامی وەبیرھێنانەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەیان دا بە گوێمان،
بەئامانجی ئەوەی لە رێگە ڕاستەکەی گۆڕان لا نەدەن، بەڵام وا دیار بوو، بەهۆی ئەو گەلەکۆمەکیەی
دەرەکیەی لەسەر گۆڕان هەبوو، هاوکات ئەو بێباکیەی کە چارەسەرمان بۆ کێشەکان و دەستوەردانە
دەرەکیەکان نەخستەڕوو، تاسەرەنجام بزوتنەوەکەمان دووچاری زنجیرەیەک پاشەکشی هات و باجی
گەورەی ئەو گوێ نەگرتنەی لەئاست داوا ڕەواکانی خەڵكدا دا.
بەشداربوانی
دیداری گۆڕانخوازان لە سلێمانی ..
دەبێت
ددان بەو حەقیقەتەشدا بنێین، کە دەنگدەرانی گۆڕان ڕاستگۆترین و ڕاشکاوترین دەنگدەری
کوردستانن، چونکە ئەو کاتەی بزوتنەوەکە لە رێگە سەرەکیەکەی خۆی لایدا، دەم و دەست سزایدا.
بۆ ئەم هەڵوێستەشیان ئێمە سوپاسگوزارین و لە جیاتی جارێک، سەد جار داوای لێبوردنمان
ھەیە لەو ھەڵە و کەموکورتیانەی کە لەماوەکانی ڕابردوودا بزوتنەوەکەمان تێی کەوتوە..
هەربۆیە ئەگەر ئێمە لەسەر ئاستی شەخسیش بێ بەری بین لەو کەموکورتیانە، ئەوە وەک بەرپرسیارێتی
جەماعی ئامادەین تەحەمولی بەرپرسیارێتی بکەین و بەڵێن دەدەین ئەو ئەزمونە دووبارە نەکەینەوە.
ھاورێیان...
خوشک و برایان...
ئەگەر
لە سەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆراندا جۆرێک لە نائومێدی باڵی کێشا بێت بەسەرھەرێمدا،
ئەوا لە ئێستادا ئەو بێ ئومێدییە دەھێندەیە، ھەم لە رووی خراپی دۆخی ئابوری و بژێوی
ژیان، هەم لە رووی لاوازبوونی پێگەی هەرێم و هەڵکشانی ململانێی حیزبی و سیاسییەکان
کە گەیشتۆتەئاستێکی مەترسیدار، ھەم لەڕووی تێکچونی دۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی، کە
بەسەر هەموو ئەگەرەکاندا کراوەیە.
ھەموو
ئەم ئاڵنگارییانە ئەوەمان لێدەخوازێت تواناکانمان پێکەوە یەک بخەین ، هەڵوێستمان رێکبخەین
و دیدگامان ڕۆشن بکەین، تا بتوانین لە ئاست بەرپرسیارێتی قۆناغەکەدا بین، تا بە ھەماھەنگی
ھەموو لایەک بزوتنەوەکەمان بھێنینەوە سەرپێی خۆی، لە لایەکی تریشەوە تواناکانمان یەک
بخەین تا لەئاست ئەو ھەموو گۆڕانکاری و مەترسیانە بین، کە لە ناوچەکەدا ئەگوزەرێت.
لەو
ڕوانگەیەوە، بۆ ئەم ئەرکە نوێیەش پێویستمان بە ئامۆژکاری و توانای ھەموانە. ئێمە لێرەوە
دەستی برایەتی و ھاوکاری بۆ ھەموو ئەو ھاورێ و خوشک و برا و گۆرانخوازانە رادەکێشین،
کە لە ھەر جێیەکی ئەم ھەرێمە و دەرەوی هەرێمن. پێتان ڕادەگەیەنین ئێمەپێویستمان بە
توانا و وزە و ئیرادەی ھەموتانە. ئێوە بەو ئیرادەیەتان کاتی خۆی بزوتنەوەکەتان سەرخست،
وەرن با ئێستاش، ھەموومان پێکەوە، نەھێلین چیدی بزوتنەوەکەتان لە شاڕێی گۆرانکاری بدات.
وەرن با پێکەوە ئەم دۆخە بکەینە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی ناوخۆیی بزوتنەوەکە و گەڕانەوەی
متمانە بۆی.. با سوود لە ھەڵەکانی ڕابردوومان وەرگرین، بۆ ئەوەی چیتر دووبارەی نەکەینەوە،
لەپێناو ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی کارکردنی داھاتومان.
گۆڕانخوازان..
هەڵسوڕاوان..
ئەرکی
ئێمەیە بزوتنەوەی گۆڕان، بکەینەوە سەکۆیەکی کۆکار، بۆ ھەموو دەنگ و ڕەنگ و دیدگا جیاوازەکان،
ئێوەش لەو پێناوەدا جێ متمانە و باوەڕی ئێمەن. فەرموون با پێکەوە خەبات بکەین لەسەر
بەهێزکردنەوەی ئینتیمای نیشتمانی و بەهێزکردنەوەی دامەزراوەکانی حوکمڕانی و پاراستنی
ماف و ئازادییە گشتی و مەدەنیەکان، هەروەک پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە سیاسیەی کە بەهۆی
پاشەکشێی سیاسیی ئێمەوە، لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان و متمانەی هاوڵاتیان دروستبوە.
دانا
ئەحمەد مەجید
٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥