کتێبێکی نوێ و لێکۆڵینەوەیەک لەسەر کتێبێکی نەوشیروان مستەفا بڵاودەکرێتەوە

18/05/2019

هەواڵ و چالاکی

کتێبێکی بڵاونەکراوەی
نەوشیروان مستەفا کە بەشێکە لە زنجیرەی بە دەم رێگاوە گوڵچنین  و کتێبێکی
دیکەش کە لەلایەن ژمارەیەک لێکۆڵەرەوە لەسەر زمانی نوسینی کتێبی کورد و عەجەمی
نەوشیروان مستەفا  بڵاودەکرێنەوە.

مەجید ساڵح سەرپەرشتیارى
چاپکردنى کتێبەکانى نەوشیروان مستەفا رایگەیاند: لەو کۆمپیوتەرەى کە رەوانشاد نەوشیروان
مستەفا بەجێیهێشتبو کۆمەڵێک بابەتى جۆراو جۆرى هەڵگرتبو، لەناو ئەو بابەتانە
کتێبێکی تایبەت هەیە کە لەسەر  نەوەی دوەمى
شاعیرانى قوتابخانەى بابان نوسیویەتی و چوار بابەتى جیایە لەسەر (حاجى قادرى کۆیى،
حەریق، وەفایى، شێخ رەزاى تاڵەبانى)

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد؛
لەم کتێبەدا بەرێگەى توێژینەوە کاری لەسەر شیعرەکانى ئەو چوار شاعیرە کارى کردوە لەسەر
روداوە سیاسییەکانى ئەو سەردەمەی کە ئەو شاعیرانە تێیدا ژیاون. کاریگەرییان، لەسەر
ناوەڕۆکى شیعرەکانیان و شیکردنەوەى بۆ فکرى سیاسى ئەو شاعیرانە کردوە.

کتێبەکە لە
چوارچێوەى زنجیرەى بەدەم رێگاوە گوڵچنین کتێبى یەکەم بەرگى سێیەمەو ئامادەیە بۆ
چاپ و لە نزیکترین کاتدا چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک توێژەر و
مامۆستای زانکۆ، لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر زمانی نوسینی کتێبی (کوردو عەجەم)ی
نەوشیروان مستەفا کردوە و لە چوارچێوەی کتێبێکدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

د.محەمەدی مەحوی
یەکێک لە لێکۆڵەرەوانی کتێبی (هەڵێنجانێك بۆ كتێبی كورد و عەجەم) رایگەیاند: هەرچەندە
کتێبی کوردو عەجەم، کتێبێکە و مێژوی قۆناغێکی دیاریکراوی تێدا تۆمارکراوە، بەڵام سەرچاوەیەکی
پەروەردەییە (دیداکتیکییە) بەمەبەستی تێگەیشتن و دەرسوەرگرتن لە گشت ئەو خەم و خولیا
فرە لایەنانەی  رەوانشاد هەيبوە و بە نهێنیی
و نادیار دەریبڕیون، لەوانە: هێنانەئارای زمانی زانستیی نوسینی مێژو لە رێگەی سودبینیین
لە ئاوەزمەندیی باووباپیران و ئەوەی خودی نوسەرەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی زانستی
سێمانتیک (پڕاگماتیک) بۆ دەربڕیین بە شاراوەیی.

ئاماژەی
بەوەکرد؛ بۆ ئەوەی لە هۆو هۆکارەکانی نوشستەکانی رابردو و باری ئەمڕۆی کوردستان تێبگەین،
پرسیار دەکات و وەڵامیش دەداتەوە: پرسیارکردنی سەرەتاو هێنانەوەی نامەی کۆتایی کتێبەکە
گشت ناوەڕۆکەکانی بەیەکەوە گرێداوە -بەردەوام شکستمان خواردوە و نەمانتوانیوە سەربەخۆیی
بەدەستبهێنیین، هۆکاری فرەچەشنی لەو جۆرانەیان هەبوە، کە ئەمڕۆیش ئامادەن و کاریگەرن.

وتیشی :"کتێبەکە
پێماندەڵێت لە کاتی شۆڕش و توندوتیژییەکانیشیدا، بیر، مەبەست و ئامانجی رەوانشاد هەر
سیستم، دەستور و دادپەروەریی بوە، واتا بە سیستمکردن لە رێگەی دەرچون لە خێڵ و دنیابینیی
و بەرژەوەندییە تەسکەکانیەوە بەرەوە داڕشتنی بناغەکانی دەوڵەوت و دەوڵەتداریی لە
دامەزراندنی شاری سەردەمیی، دامودەزگاو دامەزراوە و پێڕەوی کارگێڕیی و بەڕێوەبردن
و سەرفرازیی دەچیین".


هەواڵی زیاتر