ئەنجومەنى قەزاى شەقڵاوەى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە
06/05/2024
هەواڵ و چالاکی
دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی قەزای شەقڵاوەى
بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەى ئاسایی خۆى بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک ئەنجام دەدات.
دەستەی نوێى بەڕێوەبەری ئەنجومەنى قەزاى شەقڵاوە بە
سەرپەرشتى باژێروان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، تێیدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخی
سیاسی و هەڵبژاردن و دواین پێشهاتەکان کرا، هاوکات بەرنامە و پلانکاری ئایندەی
ئەنجومەنەکە بۆ بەردەوامیدان بە پتەوکردنى رایەڵەکانى پەیوەندى لەگەڵ هاوڵاتیان و
هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان جەختى لێکرایەوە.
لەکۆبونەوەکەدا پشتگیرى داواکارى هاوڵاتیانى سنورەکە و باشکردنى
دۆخى خزمەتگوزاری و رەخساندنى هەلى کار و بێ جیاوازى جەختکرایەوە