ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی تایبەت بڵاودەکاتەوە

30/09/2024

هەواڵ و چالاکی

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان دەکات و سەبارەت بە دۆخی گۆڕان و ئایندەی بزوتنەوەکە و هەڵوێستی بزوتنەوەکە سەبارەت بە بەشداریی لە کابینەی داهاتوى حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات و داوایەکیش ئاراستەی گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوە نیگەرانەکان دەکات.

بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئەمشەو دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕێگای میدیاکانەوە وتارێک پێشکەش بکات و تێدا چەند پەیامێک لەبارەی کاری ڕابردوی بزوتنەوەی گۆڕان و هۆکاری بەشداریکردنی لەحکومەت و ئایندەی بزوتنەوەکە و هەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بە بەشداریی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئاشکرا بکات. 

هاوکات داوایەکیش ئاراستەی گۆڕانخوازان و ئەو سەرکردە و هەڵسوڕاوانە دەکات کە لە ماوەی ڕابردودا بەهۆی نیگەرانییەکانیانەوە بەهەر هۆیەک بوبێت لە بزوتنەوەی گۆڕان دور کەوتونەتەوە.

هەر لە وتارەکەیدا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پەیام ئاراستەی هاوڵاتیان و دەنگدەران دەکات و ئایندەی کاری بزوتنەوەکەش دەخاتەڕو.



هەواڵی زیاتر