وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
29/01/2025
هەواڵ و چالاکی
بەمەبەستی تاوتوێكردنی
دۆخی هەرێم و ناوچەکە و دروستکردنی کۆدەنگی لە پرسە نیشیتمانییەكان، وەفدێكی حزبی
زەحەتكێشانی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (29ی1ی2025)،
وەفدێكی حزبی زەحەتكێشانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی
زەحمەتكێشان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی گشتی، سەردانی مەكۆی
سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانییان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید،
رێكخەری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانییەوە
پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی
پەیوەندییەكانی هەردولا و دۆخی هەرێم و ناوچەکە و زەرورەتی هاوکاریکردنی لایەنەکان
و دروستکردنی کۆدەنگی لە پرسە نیشیتمانییەكان پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای
کوردستان جەختی لێكرایەوە.
فۆتۆ: بڕیار نامیق