وەفدێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

30/07/2019

هەواڵ و چالاکی

لە سەردانێكیدا بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت؛ پشتیوانیی هەر هەنگاوێك دەكەن بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بێت.

نیوەڕۆی رۆژی دوشه‌ممه‌ ماسیو تویلەر، باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق لەگەڵ وەفدێكی  یاوەریدا سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە سلێمانی‌و لەلایەن عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان‌و وەفدێكی یاوەری پیشوازییان لێكرا.

لەكۆبونەوەیەكدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان‌و هەنگاوەكانی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداد تاوتوێ‌ كران ‌و هەردولا جەختیان كردەوە لەوەی، بە گفتوگۆو دیالۆگ كێشەكان چارەسەر بكرێن بەتایبەت ئەو گفتوگۆیانەی لەدوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە لەنێوان حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەستیان پێكردوە.

لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق‌و ناوچەكەوە، وەفدی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئارامی لەناوچەكە دوپات كردەوە‌و هەرلەكۆبونەوەكدا، باس لەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو هەرێمی كوردستان كرا.


هەواڵی زیاتر