وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

30/01/2024

هەواڵ و چالاکی

وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەباری پرسی ئاشتی لە هەرچوار پارچەی کوردستان کۆبونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، عومەر سەیدعەلی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەی کورد کە پێکهاتبوون لە زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کورد و ژمارەیەک ئەندامی پێشوی پەرلەمانی ئەوروپا و ئۆگوماندرۆ جۆناسۆن، سیاستمەدار و وەزیری پێشووی دادی ئایسلاند.

فوئاد جەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ ئامانجی سەردانی وەفدەکەی کەنەکە بۆ پڕۆسەی ئاشتی بوە لەهەر چوار پارچەی کوردستان، ئەوەش لەرێگەی پەیوەندییەکانی کەنەکە لەگەڵ کەسایەتی و سیاستمەدارانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا کە نزیکن لە ناوەندەکانی بڕیاردانەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبونەوەکەدا وەفدی کەنەکە بۆچونی بزوتنەوەی گۆڕانیان بەلاوە گرنگ بوە وەکو هێزێکی سیاسیی کاریگەر لە پڕۆسەی ئاشتەوایی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و شاندی بزوتنەوەی گۆڕانیش ئامادەیی خۆیان بە هەمو جۆرە هاوکارییەک دەربڕی لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی لە هەرچوار پارچەی کوردستان


هەواڵی زیاتر