پرسەنامەى بەرپرسانى باڵاى حکومەت و لایەنە سیاسی و کەسایەتیەکان بۆ کۆچى دوایی هاوسەرى عومەر سەید عەلى
06/08/2024
هەواڵ و چالاکی
بەبۆنەى کۆچى دوایی نازەنین عەبابەکر کەریم،
هاوسەرى عومەر سەید عەلى، کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان پرسەنامە ئاڕاستەى عومەر
سەید عەلى دەکەن و هاوخەمى خۆیان ئاڕاستەى بنەماڵەکەیان دەکەن.
دەقى پرسەنامەکان:
پرسهنامهيهك له سهرۆكى ههرێمى كوردستانهوه
پرسه و سهرهخۆشيى قوڵم ئاراستهى بهڕێز عومهر سهيد عهلى دهكهم بۆ
كۆچى دواييى خوالێخۆشبو خاتو نازهنين عهبابهكر كهريمى هاوسهرى، هاوسۆز
و هاوخهمى خۆيان و خانهواده و كهسوكارى بهڕێزيانم. له خواى مهزن
داواكارم گيانى خوالێخۆشبو به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و
ئارامى و دڵنهوايى به ههموان ببهخشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2024/8/6
***************************************************************
نما و چیا
نەوشیروان مستەفا پرسەنامەیەك ئاڕاستەی عومەر سەید عەلی دەكەن
بەبۆنەی
كۆچی دوایی نازەنین عەبابەكر كەریم، هاوسەرییەوە، نما و چیا نەوشیروان مستەفا پرسەنامەیەك
ئاڕاستەی عومەر سەید عەلی دەكەن.
ئەمەش دەقەكەیەتی:
بەداخ و
پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتو (نازەنین عەبابەکر کەریم) هاوسەری بەڕێز
کاک عومەری سەید عەلی-مان پێگەیشت.
لەم بۆنە
خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی و خێزان و کەسوکار
و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. هاوخەمیانین.
لە خودای
گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموان ببەخشێت و جێگەی خاتو نازەنین بەهەشت
بێت.
نما نەوشیروان
چیا نەوشیروان
***************************************************************
مەسعود بارزانی پرسەنامە ئاراستەی عومەر سەید عەلی دەکات
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە (7ـی ئابی ٢٠٢٤) مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوای خاتو (نازەنین)ـی هاوسەری، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە؛ سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی کرد.
لەو پەیوەندییەدا، مەسعود بارزانی هاوخەمی خۆی گەیاندە عومەر سەید عەلی و بنەماڵەی کۆچکردو، هیوای خواست کۆچکردو جێگەی بەهەشت بێت و دواین کۆستی بنەماڵەکەیان بێت.
***************************************************************
پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی
بە داخ و پەژارەیەکی
زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو نازەنین ئەبابەکر کەریمی خێزانی بەڕێزتانم پێگەیشت،
لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم،
داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی
بەرین شاد بکات و ئارامی و
دڵنەواییش بە
هەموو لایەک ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٨/٦
*****************************************************************
برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی
خاتوو (نازەنین عەبابەکر کەریم)ی خێزانی بەڕێزتانم بیست.
بۆ کۆچی دوایی ئەم خانمە
ماندونەناسەی پشتیوانی پێشمەرگە و شۆڕش هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی
لەبنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان ئەکەم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی
بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال
*****************************************************************
برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی
بەڕێزان لە بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەر عەبابەکر
کەریم
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتو (نازەنین
عەبابەکر) ھاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قوڵی خۆمان
ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردو دەکەین و ھاوبەشی ماتەمتانین.
خاتو نازەنین جگە لەوەی لە بنەماڵەیەکی دیاری
باڵەکایەتی و چۆمان بو، نمونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بو، لە قۆناغە سەختەکانی خەباتدا
ھاوشانی بەڕێزتان مایەوە و بەشداریی چالاکانەی لە شۆڕش و بەرگریکردن لەمافەکانی
کورددا کرد.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردو بە بەھەشتی بەرین
شاد بکات و سەبوری بە ھەمو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
*************************************************************
پرسەنامەیەک لە ئەنجومەنی پشتیوانی یەکیتی نیشتمانی
کوردستان
بەڕێزان خانەوادە و بنهماڵهى خوالێخۆشبو (نازەنین
عەبابەکر کەریم) هاوسەری عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی
(نازەنین عەبابەکر کەریم)م بیست و لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بوم.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی
خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی
و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایش بە
خانەوادە و ئازیزانتان ببەخشێ.
ئەنجومەنی پشتیوانی(ی.ن.ک)
***********************************************************
برای بەڕێزم کاک عومەری سەید عەلی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ژنە تێکۆشەر
و ماندونەناس خاتو (نازەنین عەبابەکر کەریم) هاوسەری بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری
کردم، هاوبەشی خەمتانم.
خاتوو (نازەنین) ژنێکی تێکۆشەرو خۆڕاگر بو، لە
خانەوادەیەکی تێکۆشەر و قارەمان پەروەردە بو، هاوشانی جەنابت لە پێناو کورد و مافە
رەواکەی خەباتی کرد، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم ژنە تێکۆشەرە، پرسە و سەرەخۆشی و
هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و سەرجەم ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، لەخوای
گەورە داواکارم سەبوری هەمو لایەک بدات و کۆچکردو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
***********************************************
بە ناوى پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی
خاتوو(نازەنین عەبابەکر کەریم) خێزانی بەڕێزتانم بیست، کە خەمبار و نیگەرانی کردم،
بۆ ئەو کۆستە هاوبەشیى خەم و پەژارەتان دەکەم و پرسە و ماتەمینى قوڵیى خۆم ئاڕاستەى
یەک بە یەکى خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لە پەروەردگارى مەزن داواکارین گیانى نازەنین
خان بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سوکناییش بە ئێوە و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەر
و سەربەرزەکەتان ببەخشێت و هەرگیز خەم نەبینن و ئەمەش دوایین ناخۆشی و تەنگانەتان
بێت.
هەر سەلامەت و سەربەرز بن.
انا لله وانا الیە راجعون
لاهور شێخ جەنگی
**************************************************
برای زۆر مەرد و بەڕێز،
جەنابی کاکە عومەری سەید عەلی
زۆر دڵتەنگ بوم بەو هەواڵە
ناخۆشە، بە هەواڵی کۆچی دوایی خاتونی ماندونەناس و پشتیوانتان بەڕێز نازەنین عەبابەکر
کەریم – هاوژینی جەنابتان.
هاوبەشی غەمتانم.
سەبوریی و دڵنەوایتان
ئەخوازم، خوازیارم یادوەریەکانی هەمیشە زیندو بێت، ئێوەش هەمیشە سەلامەت بن.
دڵنەوایی بۆ هەمو لایەک ئەخوازم و لە هەمو ناخۆشیەکیتر بەدور بن.
د. ساماڵ مانیی
**********************************
برا و هاوڕێی بەڕێزمان کاک عومەر سەید عەلی بەنیگەرانی و داخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین ئەبابەکر)، خێزانی بەڕێزتمان پێگەیشت لە دڵەوە غەمباربووین و هاوبەشی غەمتانین. بۆ ئەم خەم و کۆستە گەورەیە پرسە و ماتەم و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێزت و هەموو ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەكەین. لە خوای گەورە داواکارم خاتوو نازەنین بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت و دوا ناخۆشی خانەوادەکەتان بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
*****************************************
دکتۆر ئەرسەلان بایز پرسەنامەیەک ئاراستەی کاک عومەری سەید عەلی دەکات
برای بەڕێزم کاک عومەری سەید عەلی بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەکر کەریم)ی خێزانی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم. بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم خوشکە تێکۆشەرەمان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان د. ئەرسەلان بایز
*****************************************
پەیامی سەرەخۆشی هونەرمەند خالید رەشید بۆ کۆچی دوایی خاتو نازەنین، هاوسەری عومەر سەید عەلی
دەقی پرسەنامەکە:
هاوبەشی خەمی تێکۆشەری دەست پاک و دڵسۆز کاک سەید عومەری سەید عەلی بەبۆنەی کۆچی دوایی نازەنین خانمی هاوسەری یەوە.
کاک عومەر ئەو تاقانە سیاسیەی کە سیاسەتی نەکردە ئامانج بۆ خۆ دەوڵەمەد کردن و نەبوە بەشخۆری خەڵکی بەش مەینەت.
بەهیوام دوا ناخۆشیان بێت، جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.
********************************************
برای بەڕێز و قەدرگران جەنابی کاک عومەری سەید عەلی
سڵاو و رێز و حورمەت:
هەواڵی داویین ماڵئاوایی هاوسەر و هاوژینی بەڕیزتان خاتون نازهنین عەبابەکر کە شانبەشانی جەنابت، بۆ رزگاری گەل و نیشتمان لە بندەستی و دواتریش بۆ روبەڕوبونەوەی بێدادی و ستەم خەباتی کرد و بە لێهاتویی شانی دابوە بەر باری گرانی خەبات و تێکوشان بۆ رزگاری و بەختەوەری گەل و وڵاتەکەى، خەم و پەژارەیەکی قوڵ و گرانی خستە دڵمانەوە.
بێگومان ناوی ئەم خاتونە بەڕێزە وەکو یەکێک لە ئافرەتانی تێکوشەر و مەزنی میژوی هاوچەرخی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان هەم لە ویژدانی گشتی کومەڵگادا و هەمیش لاپەڕەکانی دیروکی گەلەکەماندا بە زیندویی و درەوشاوەیی دەمێنینەوە.
ئێمەی دوست و هەڤاڵی جەنابت لە کوردستانی روژهەڵات لەم خەم و ماتەم گەورە و گرانهی جەنابتاندا خۆمان بە شەریک و بەشدار دەزانین و لە یەزدانی مەزن داواکارین ۆۆحی خوالێخشبو بە بەهەشتی بەرین شاد بکاتن و سەبوری و سوکناییش بە دڵ و دەرونی جەنابتان و سەرجەم کەسوکاری بەرێزتان ببەخشێت.
برا و هەڤاڵانتان
د.بایزید مەردوخی
سالح نیکبەخت
سەلاحی ئاشتی
هومایون ئهمینی
فەرەیدون نووری
7/8/2024
********************************************
محەمەد حاجی مەحمود، پەیامێکی ماتەمینی بۆ بەڕێز عومەر سەید عەلی دەنێرێت
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان بەڕێزان کاک عومەر سەید عەلی، بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبو، خاتو نازەنین عەبابەکر، بهخهم و پهژارهیهکی زۆرهوه ههواڵی کۆچی دوایی خاتو نازەنین هاوژینی بەڕێزتان-مان پێگەیشت، لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی خاتو نازەنینین و هاوبهشی خهمی گهورهی خێزان و بنهماڵهو کهسوکارین.
له خوای گهوره داواکارین گیانی پاکی خاتو نازەمین بە بهههشتی بهرین ببەخشێت و سهبوری كەسوكارەكەی بداتەوە.
*****************************************
كونسوڵی گشتی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی دەکات
لە پەیامێکی هاوخەمیدا، مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچیی دوایی نازەنین خانی هاوژینی، سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی دەکات.
*****************************************