پرسەنامە

06/08/2024

هەواڵ و چالاکی

بزوتنەوەى گۆڕان پرسەنامەیەک ئاڕاستەى عومەر سەید عەلى دەکات بەهۆى کۆچى دوایی نازەنین عەبابەکرى هاوسەری و خوشکى شەهیدان (خۆشەوی و محەمەد قدسی) و رایدەگەیەنێت؛ خاتو نازەنین، لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و قوربانیدەرلە دایک بوە و لەساڵی (١٩٧٦)ەوە پەیوەندی بە رێکخستنە نهێنیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردوە، یەکێک بوە لە ژنە ئازا و چالاکەکانی خەباتی شاخ، لە ژیانی پێشمەرگایەتیشدا زۆر سەختی و دژواری بینیوە، دواتریش لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، وەک ژنێکی خەمخۆر
و پشتیوان لە داوا و داخوازییەکانی خەڵک هاوشانی کاک عومەری سەید عەلی ماوەتەوە و درێژەی بە خەباتی چاکسازی داوە.

 

دەقى پرسەنامەکە:

بەداخەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتو (نازەنین عەبابکر کەریم) هاوسەری كاك (عومەری سەید عەلی ) و خوشكی شەهیدان (خۆشەوی و محەمەد قدسی) ڕادەگەیەنین.
خاتو نازەنین، لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و قوربانیدەر، لە دەربەندی رایەتی ناوچەیی باڵەکایەتی لە دایک بوە، لەساڵی (١٩٧٦)ەوە پەیوەندی بە رێکخستنە نهێنیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردوە، یەکێک بوە لە ژنە ئازا و چالاکەکانی خەباتی شاخ، لە ژیانی پێشمەرگایەتیشدا زۆر سەختی و دژواری بینیوە، دواتریش لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، وەک ژنێکی خەمخۆر و پشتیوان لە داوا و داخوازییەکانی خەڵک هاوشانی کاک عومەری سەید عەلی ماوەتەوە و درێژەی بە خەباتی چاکسازی داوە.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كاك عومەری سەید عەلی و بنەماڵە تێكۆشەر و قوربانیدەری خاتو نازەنین دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردو جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری هەمو لایەک بدات.

بزوتنەوەی گۆڕان
٦ی ئابی ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر